بەختیار سەباح -زارى کرمانجى:
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەسەر داواکاری هاووڵاتییان، لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەدواداچوونى کرد بۆ پڕۆژەی دروستکردنى دیوارى پاڵپشت لە گەڕەکى بارزان. ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویکردووەتەوە، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاریى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، سەردانی گەڕەکی بارزانی کرد، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی دیواری پاڵپشت، کە ببووە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر چەند خانوویەکی هاووڵاتییانى گەڕەکەکە. ئاماژەى بەوەشکردووە، لە سەردانەکەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەکیدی لە بەڵێندەری پڕۆژەکە کردەوە، پێویستە پڕۆژەکە بە تەکنیک و کارامەیی و لێهاتوویی و ئەندازەیی تەواو جێبەجێ بکرێت، هەروەها کارەکانی پڕۆژەکە خێراتر بکرێن بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست نەبێت.

