د. سەرباز مەجید خۆشناو – زانکۆی سۆران
سەردەمی دەرچوونی گۆڤاری زاری کرمانجی لەڕووی مێژووییەوە بایەخێکی زۆری بۆ پرسی نوێبوونەوەی ئەدەبی کوردی هەیە. بەو پێیەی دەرچوونی ژمارەکانی ئەو گۆڤارە (یەکەمین ژمارەی لە (٢٥/ ٥/ ١٩٢٦) و دواهەمین ژمارەی لە ٣/ ٧/ ١٩٣٢) دەکەونە قۆناغی گواستنەوەی ئەدەبی کوردی، بەتایبەتی لە باشووری کوردستان، هاوکات وەک ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی دیکەی سەردەمی خۆی هەنگاوێکی بوێرانەی بەرەو نوێکردنەوەی ئەدەبی کوردی ناوە و لە زۆر ڕووەوە دەستپێشخەریشی کردووە. یەکێک لەو پرسە گرنگانەی نوێبوونەوەی ئەدەب، کە لە گۆڤاری زاری کرمانجیدا بەرچاودەکەوێت، نوێکردنەوەی بونیادی قاڵبی موستەزادە.
چیەتیی موستەزاد
لە بنەڕەتدا وشەی (موستەزاد) زاراوەیەکی عەرەبییە و لە کاری (زاد)ەوە داڕێژراوە و بەواتای زیادکراو دێت. لە بابەتی جوانکاریدا زاراوەیەکی ئەدەبییە و واتای جۆرە قاڵبێکی شیعری دەگەیێنێت. لە ڕووی چەمکیشەوە، هونەرێکی شیعرییە و لەدوای هەر لەتە شیعرێک تیکەیەک زیاد دەکرێت، کە ئەو تیکەیە وەک بەشێکی زیادکراو بە مەبەستی فراوانکردن و هونەرکاری لە غەزەلدا پەیڕەو کراوە،. پێكهاته‌ی موسته‌زادی كلاسیكی (كۆن) له‌پێكهاته‌ی موسته‌زادی نوێ جیاوازه. موسته‌زاد له‌شیعری كلاسیكیدا، ئه‌وه‌یه‌كه‌شاعیر غه‌زه‌لێك ده‌هۆنێته‌وه‌له‌سه‌ر یه‌ك كێش و قافیه، دواتر هه‌موو نیوه‌بەیتێک به‌ڕسته‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌م ڕسته‌یه‌زیاده‌كه‌یه (تیکە)، كه‌ده‌چێته سه‌ر هه‌موو نیوه‌دبەیتە‌كانی شیعره‌كه. له‌باره‌ی كێشه‌وه، تیكه‌زیادكراوه‌كانیش بریتین له‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی تەفعیلەی یه‌كه‌م و چواره‌می له‌ته‌ڕه‌سه‌نه‌كان. نیوه‌بەیتی بنه‌ڕه‌تیی شیعره‌كه، کە لەتی پێدەگوترێت؛ چ له‌كێش و چ له‌سه‌روادا، هیچ پێویستییه‌كیان به‌و زیادانه‌نییه، به‌و واتایه‌ی غه‌زه‌له‌كه‌به‌ته‌نیا به‌بێ زیاده‌كان غه‌زه‌لێكی ئاساییه. سه‌باره‌ت به‌تیكه‌زیاده‌كان له‌موسته‌زادی كلاسیكیدا، هه‌رچه‌نده‌له ڕووی ماناوه‌تاڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆن و سه‌روای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌و ده‌تواندرێ به ته‌نیا، یان دوو دوو بدرێنه‌پاڵ یه‌ك و دێره‌شیعریان لێ دروستبكرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی جار به هۆی پێكهاته‌ی ته‌فعیله‌كانیان، ناتواندرێ له‌قاڵبی غه‌زه‌لێكی كلاسیكیدا ڕێك بخرێنه‌وه، چونكه‌ته‌فعیله‌كانیان مه‌جزووئی سێ بڕگه‌یین، شاعیره‌كانیش ئه‌و مه‌به‌سته‌یان نه‌بووه. له‌بونیادی موسته‌زادی كلاسیكیدا، ته‌نها جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، كه‌ده‌بێ له‌ته‌كان به‌بێ زیاده‌كانیش، وه‌ك شیعرێكی سه‌ربه‌خۆ ته‌واو و بێ كه‌موكورتی له‌قاڵبه‌كانیناندا ده‌ربكه‌ون. باوترین نموونەی موستەزادی کلاسیکی لە شیعری کوردی‌دا دەقەکەی (نالێ)یە، کە بەیتی یەکەمی بریتییە لە:
ئـەی تازەجـەوان پیـرم و ئوفتـادە وو کـەوتـووم تا ماوە حەیاتم
دەستێ بدەرە دەستی شکستەم کە بەسەرچووم قوربانی وەفاتم
نوێکردنەوەی قاڵبی موستەزاد لە گۆڤاری زاری کرمانجیدا
هەر لادانێک لە پەیڕەوی باوی بونیادی موستەزادی کلاسیک کرابێت، وەک هەوڵێکی نوێکردنەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و لەو تەکنیکانە دەکۆڵدرێتەوە، کە گۆڕانکارییان لە قاڵبی موستەزادەکاندا دروستکردووە. لە ژمارە (٦)ی (٢٠/ ١١/ ١٩٢٦) و لە لاپەڕە (١٥)دا دەقێکی شیعریی (کرکوکی: مامند) بڵاوکراوەتەوە، هەرچەندە لە گۆڤارەکەدا وەک (موستەزاد) ئاماژە بە قاڵبی شیعرەکە نەکراوە، بەڵام لە ڕووی بونیادی فۆرمەوە، تەواو لەگەڵ قاڵبەکانی شیعری کلاسیکی جیاوازە. لەڕووی داڕشتنەوە وەک دەقێکی چوار کۆپڵەیی دەردەکەوێت، لە هەر کۆپڵەیەکدا کێشی ژمارەیی چواردە بڕگەیی (٧+٧) پەیڕەو کراوە. لە بونیادی کۆپڵەی یەکەم و دووەمدا چوار دێڕە شیعر بە سەروای مەسنەوی هاتووە، ئینجا چوار تیکەی (٧) بڕگەیی بە سیستەمی هاوسەروایی لە دوای دێرە شیعرەکان زیادکراون. لە کۆپڵەکانی سێیەم و چوارەمیشدا، هەر کۆپڵەیەک سێ دێڕ بە سەروای مەسنەوی و لەدوای دێڕەکانیش سێ تیکە بە سیستەمی هاوسەروایی زیادکراون. بڵاوکردنەوەی ئەم شێوازی شیعر هۆنینەوەیە، لە شیعری نوێی کوردی‌دا جێی بایەخە و دەستپێشخەریێکی بوێرانەشە بۆ لادان لە باو.
سیماکانی نوێبوونەوە لە قاڵبی موستەزادەکەدا
سیما نوێیەکانی دەقی ئەم موستەزادە لە چەند خاڵێکدا پوخت دەکەینەوە:
- لە موستەزادی کۆندا، كێشی هه‌زه‌جی هه‌شت هه‌نگاویی ئه‌خره‌بی مه‌كفووفی مه‌حزووف، یان مه‌قسوور به‌كارهاتووه، بەڵام لێرەدا دەقەکە بە کێشی ژمارەیی چواردەبڕگەیی (٧+٧) هۆنراوەتەوە، کە ئەم کێشەش زیاتر لە هۆنراوەی فۆلکلۆریدا پەیڕەوکراوە. گەڕانەوە بۆ کێشی ژمارەیی لە هۆنینەوەی دەقدا، بۆخۆی هەنگاوێکی نوێخوازانەی ئەو قۆناغەیە.
- لادان لە شێوازی دابەشکردنی لەت و تیکەدا. ئەگەر پێشتر لە موستەزاددا بۆ هەر لەتێک تیکەیەک زیاد دەکرا، دەبینین (مامەند کەرکووکی) بە دوو شێوازی جیاواز دابەشکاریی بۆ لەت و تیکەکان کردووە، لە کۆپڵەی یەکەم دووەمدا، دوای هەر هەشت لەت چوار تیکەی زیاد کردووە و لە کۆپڵەکانی سێیەم و چوارەمیشدا دوای هەر شەش لەت سێ تیکەی زیادکردووە.
- لە موستەزادی کۆندا، لە لەت و تیکەکاندا سیستەمی سەروای یەکگرتوو پەیڕەودەکرا، بەڵام لەم موستەزادەدا دوو جۆر سیستەمی سەروا پەیڕەوکراون: لە لەتەکاندا سەروای مەسنەوەی و لە تیکەکاندا سیستەمی هاوسەروایی پەیڕەوکراوە.
- داڕشتنی تیکە لە موستەزادی کۆندا، لە پێکەوە وەرگرتنی تەفعیلەی سەرەتا و کۆتایی لەتدا دروست دەکرا، بەڵام لەم موستەزادەدا، لەبەر ئەوەی پەیوەندیی بە (عەرووز)ەوە نییە، تیکەکان پێی حەوت بڕگەیین، کە دەکاتە نیوەی پێکهاتەی بڕگەیی لەتەکانی پێش خۆیان.
- لە ناو دەقەکەدا، نیشانەکانی خاڵبەندی بەکارهاتوون، کە ئەم پەیڕەوەش هەوڵێکی دیکەی نوێخوازانەیە لەو قۆناغەدا.
گۆڕینی ئەو سیمایانە لە یەک دەقدا و لە سەردەمێکی مێژوویی بەراییدا، لە نوێکردنەوەی قاڵبی موستەزادی کوردی‌دا وەرچەرخانێکی گەورەن، کە دەبێ لە ڕووی مێژووی ئەدەبەوە شوێنی شیاوی خۆی بۆ بکرێتەوە و ئەو سەروەرییە بە گۆڤاری زاری کرمانجی و بە شاعیر (مامەند کەرکووکی) ڕەوا ببینرێ.
دەقی موستەزادەکە
ڕۆژێ تەصادوفی بوو! تووشی فەقیرێ هاتم
لەگەڵیا کوڕ و کیژێ ناویان بوو کورد و فاتم
هەرسێک ڕەنگ زەرد و عاجز؛ گەلێ لاواز و بێ تاب
جلیان پرزۆل پرزۆڵ بوو بەڵام هەر وەکو مەهتاب
زۆر جوان و ناسک بوون لە چارەیان دیار بوو
عیففەت، نامووس، حثییەت، گەورایەتی ئاشکار بوو
گوتی برا کوردەکەم! ئێرە وڵاتی کوردە ؟..
حەیفێ ئەوهام بیستووە کوردان بە دەستوبردە
کوردان ئازا و چاوتێرن
بەکردەوە وەک شێرن
بەغیرەت و دلێرن
بۆ خۆیەتی زۆر نێرن
گۆتم خوشکم ئەنگۆ کێن بۆچی وەها لاوازن؟
جلتان پرزۆڵ پرزۆڵە وا مەلوول و بێ نازن!
فرمێسکی چاوی ڕژاند بە حەسرەتێکی پڕ سۆز
قابیل نەبوو بۆی نەبێ لەو حەلە جەرگ کوز کوز
گوتی ئەمن کوردێکم لە کوردانی شیمالی
مێرد و ئەو چوار کوڕی دیم خنکان بەدەست کەمالی
ماڵ و ثەروەت، گوند، خانوو، خشڵم هەمووی فەوتان
بریا هەردووک ئەمانیش ببووبان فیدای کوردان
ئەوجا ئەبووم بەختیار
لە نێوی یار و ئەغیار
بە عیززەت و پڕ ویقاڕ
ئەمکرد گەلێ ئیفتیخار
کە هاتینە ناو ئەنگۆ بە هیوای یارمەتیتان
حەیفێ!.. نەمدی مەرحەمەت حسسی قەومایەتیتان
وەختە بڵێم سەد بریا ئەمن کورد نەبوومایە
ئینسانییەت، یارمەتی، خۆییایەتی ئەوهایە؟
تعاونوا بالبر – بە جارێ لەنێو کوردان
نەبیستراوە ئەی هاوار!.. نییە مەرحەمەت، ویجدان!
هەم ئیسلام و هەم کوردین
پەرێشان و پڕ دەردین
لەبەر بێ قووت ڕەنگزەردین
زۆر چاک بڵێن قەومی کورد! ئەی ئەشڕاف و ئەی توجار
ئەی گەورانی کاربەدەست ئەی ڕوئەسای سەروەتدار
لە کوێن ئەی منەووەران بۆچ نابزوێ ڕەحمتان
بەو فەقیر و هەژارەی کوردان دەمرن لە برسان
بۆچ هەر لەبۆ قەومی خۆ نیە ڕەحم و شەفەقەتمان
نە حسسی یارمەتیمان، نە ئینصاف و رەئفەتمان
گەر هەر وابێ سەختیمان
بۆ برا و خۆیەتیمان
لاناچێ بەدبەختیمان.