زاری كرمانجی-ڕواندز
لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی دەستكرا بە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی كۆنكریت كردنی شەقام و كۆڵانەكانی گوندی بەرزێوە لە سنووری قەزای ڕواندز.
لای خۆیەوە ئەحمەد قادر حەمەدەمین قائیمقامی قەزای ڕواندز، بەزاری كرمانجی گووت ” لە ئێستادا لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی دەستمانكردووە بە جێبەجێ كردنیی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی كۆنكریت كردنی شەقام و كۆڵانەكانی گوندی بەرزێوە لە سنووری قەزای ڕواندزو كاركردن تیادا بەردەوامە”.
گووتیشی: ” گوژمەی پڕۆژەكە زیاتر لە 100 ملیۆن دینارە، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت و دەكوێتە خزمەت هاووڵاتییان.