ئەڤین بارزانی
ماوەی 10 ساڵە سەرکردەکانی بەغدا بە ناوی جیاوازەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لاواز بیکەن و لەناوی ببەن، لە ڕاستیدا کاتێک دەستووری عێراق پەسەند کرا و سیستمی عێراقی بوو بە فیدراڵی، کار بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان دەکەن و لە دوای ئەو ڕۆژەوە ڕێگری لە بەهێزبوونێ هەرێمی کوردستان دەکەن، لەناو سیستمی دواکەوتوو و بەتایبەتی داگیرکەرانی کوردستان وەک تورکیا و ئێران و سوریا هیچ وڵاتێکی فیدراڵی نییە ئەونیش نایانەوێت سیستەمێ عێراق فیدرالی بێت.
توندڕەوە شیعەکان لە بەغدا هەموو ڕێگەیەکیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نەبێت، هەندێک هێزیان لە هەرێمی کوردستان دا بۆ دژایەتی حکومەت و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و تەنانەت ئێستاش بەشێک لە ئاژانسەکانی هەواڵ لە هەرێمی کوردستان تەنها دژایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پاڵپشتی خەڵکی هەرێمی کوردستان، پلانی زۆری دوژمنانی لەناو برد، ئەوان ویستوویانە لە ڕێگەی سیناریۆی هەڵبژاردنەوە پارتی لاواز بکەن و هیچیان نەبرد و ویستوویانە بەکارهێنانی پرسی ئێزدیەکان، ئەوان دەیانویست ئێزدیەکان وەک نەتەوەیەکی جیا لە عێراق دا قەبوول بکرێت، ئەوان کار بۆ لاوازکرنێ کورد دەکەن، کار بۆ دابەشکردنی نەتەوەی کورد دەکەن، بەلام ئێزدیەکان و هەموو کورد ئەمە بە توندی رەت دەکەن.
پرسی ئێمە لەگەڵ بەغدا تەنها موچە و بۆدجە نییە، ئێمە پرس خاکمان لەگەڵ خەڵکی بەغدا هەیە، پێویستە بزانین تا کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکانی تر نەخرێنە سەر هەرێمی کوردستان، پرسەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە و شتەکان ئاڵۆزتر دەبن لەم دۆخەدا، کێشەیەکی زۆر هەیە، چونکە بابەتی خاکە، بەڵام دوژمنانی خەڵکی کوردستان زۆر باش دەزانن کە ئەگەر پرسی موچە و بۆدجە چارەسەر بیکەن، کورد کەمێک داواکاری تر دەکەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت هەڵمەتێکی دیپلۆماسی گەورەیان دەستپێکرد بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر هەرێمی کوردستان، ئەگەر کێشەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت، ئەو کارتانەی لەدەستی بەغدادان دژ بە هەرێمی کوردستان زۆر کەم دەبن، پارتی پشتی خۆی بە ئیرادەی خەڵکی کوردستان گەرم کردووە و تا ڕادەیەک کێشەکان لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان یەکلایی کرانەوە، پارتی جارێکی تر سەلماندی کە ئیرادەی خۆیان ملکەچی کەس ناکەن هەر دەسەڵاتێک بێت، بەڵکو کار بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان دەکەن.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانکاری گەورە دەڕوات، چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین دەرگایەکی نوێ بۆ کێشەی کورد دەکاتەوە، هەرچەندە زۆر کەس باسی چارەسەری کێشەی کورد دەکەن، دوژمنانی خەڵکی کوردستان زۆر باش دەزانن ئەگەر هیچ پلانێکی تر لە دژی کورد و لاوازکردنی هەرێما کوردستانێ نەگێرن، دوای چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین، دەرگا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکرێتەوە، بۆیە پرسی کورد تەنها وەک پرسێکی پارە و بودجە سەیر دەکرێت، بۆیە ئەگەر هەموومان جارێکیتر پشتگیری لە ئامانجەکانی پارتی بکەین و ڕێگە نەدەین دوژمنەکانمان یاری بە چارەنووسمان بیکەن ئەوا ئێمە زۆر بەهێز دەبین.