بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی حوزەیران ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزی.
ئێستا لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی دراوەكان بەمشێوەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٦ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزار و ٧٦٧ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزار و ٤٢٢ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە: - نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٢٠ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٥٨٩ دینار.

































































