زاری كرمانجی-سۆران
دوای دەست بەسەر داگرتنی زیاتر لە 28 تەن خۆراك و كاڵای ماوەبەسەر چوو سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ شۆێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاكەكان لەنێوانیشیاندا زیاتر لە 600 جگەرەی ئەلكترۆنی دەستیان بەسەرداگیرابوو و سەرجەمیان لەناو بردران.
ڕِەجەب زبێر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گووتی ” لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا تیمەكانی لیژنەی ئابووری سۆران 348 دەرچوونیان ئەنجامداوەو توانیوویانە دەست بەسەر زیاتر لە 26 تەن خۆراك و كاڵای ماوبەسەرچوودا بگرن، ههروهها بەهۆی پابەند نەبوون دەیان شوێن دووچاری پێبژاردن و لێپێچینەوەی یاسایی بوونەتەوە”.
ڕاشیگەیاند: ” لیژنەی ئابووری سۆران بە هاوكاری ئاسایشی ناوشار توانیان دەست بەسەر 603 جگەرەی ئەلكترۆنی(ڤەیپ) دابگرن، ئەمڕۆ سێشەممە لە كەڵ خۆراك و كاڵاكان سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ دەرەوەی شارو لە شوێنی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك لەناو بردران”.