زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بڵاوی كردەوە ” دوای گواستنەوەی نەخۆشێکی ئافرەت تەمەن ۹٥ ساڵ لە نەخۆشخانەی سیدەکان بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری کە بەهۆی بەربوونەوە توشی شکان ببوو، دوای بینینی لەڵایەن پزیشکی ئێشکگر و گرتنە بەری ڕێكاری تەندروستی و دوای ئەوەی پشکنینی تاقیگەیی و تیشک بۆ ئەنجامدرا، دەرکەوت کەوا نەخۆش ئێسکی رانی شکاوە، نەخۆش لە قاوشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ئاشتی خەوێندرا و دوای ئامادەکردنی بۆ هۆڵی نەشتەرگەری، نەشتەرگەری شکانی ئێسکی ران بە دانانی شیشی جۆری The proximal femoral nail (PFN) بەسەرکەوتوی بۆئەنجامدرا..
ستافی بەژداربوونی نەشتەرگەریەکە بریتیبوون لەهەریەک لەبەڕێزان لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری:-
د.گیڤارا معسومپسپۆری نەشتەرگەری ئێسک و شکان د.یونس سەلمانپسپۆری سرکەر
علی صالح_ ی.نەشتەرگەر.