زاری کرمانجی – رواندز:
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر پارچە زەوییەک کێشە دەکەوێتە نێوان دوو بنەماڵە، بەو هۆیەوە شەڕە تەقە دروست دەبێت و سێ کەس دەکوژرێن ، دوو لە کوژراوەکان خەڵکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن،شۆڕش حاجی کەوسەر کاولۆکەیی و هێمن حاجی کەوسەرکاولۆکەیی ، لەو شەڕە تەقەیە گیانیان لە دەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی، هەردوو براکە خێزاندارن و خاوەنی منداڵن، خەڵکی کاولۆکانن لە سنووری قەزای رواندز، چەند ساڵێکە لە شاری هەولێر دادەنشین.
تا ئێستا تەرمەکەیان لە پزیشکی دادی هەولێرە و رادەستی کەس و کاری نەکراوەتەوە.
لەو شەڕەتەقەی لە نێوان دوو بنەماڵە دروست بوو، حەوت کەس بوونە قوربانی بەشێوەیەیک دوو کەس دەکوژرێن و پێنجی تریش لە هەردوولا بریندار دەبن.

































































