سەرچاوەكانی یەمەن : لە ماوەی ڕۆژێكدا 35 كرێكاری مرۆیی ڕفێنراون
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
لە ڕاگەیاندراوێكدا حووسییەكانی یەمەن دەستگیركردنی چەند كارمەندێكی نەتەوە یەكگرتووەكانی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن ڕاگەیاند.
میدیاكانی یەمەن ئاشكرایان كرد لە ماوەی یەك ڕۆژ نزیكەی 35 كارمەند و كرێكاری مرۆیی، لە شارەكانی سەنعا و حەجا و حەدید و عومڕان و سەعدەیە لەلایەن چەكدارانی حووسیی ڕفێنراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
سەرچاوە میدیاكانی یەمەن باس لەوەش دەكەن 15 كارمەندی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە شاری سەنعا لە نووسینگەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كارییان كردووە لە نێو دەستگیركراواندان.
حووسییەكان دەڵێن “كارمەندە دەستگیركراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ژێر چەتری نەتەوە یەكگرتووەكان كاری سیخوڕیان بۆ ئەمەریكا كردووە.”
عەبدولحەكیم هاشم، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی یەمەن لەمبارەیەوە قسەی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاند كرد و گوتی “ماوەی دەیان ساڵە ئەم گرووپە بەناوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە كاری سیخوڕی بۆ ئەمەریكا دەكەن.”
دەشڵێت “گرووپێكی سیخوڕی ئەمەریكی و ئیسرائیلیمان دەستگیر كرد كە لە كرداری تێكدەران و كاركردنی بۆ دوژمنەكانمان تێوە گلابوون. ئەم گرووپە ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی “سی ئای ئەی” ئەمەریكدابوون.”
































































