زارى کرمانجى:
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوا دەکات حاجیانی کورد قوربانیەکانی خۆیان لە رێی وەکیلەوە لە کوردستان ئەنجامبدەن، ئەوەش بۆ لەبەر چاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئهمڕۆ دوشهممه له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، “پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرمووێت: (الصدقةُ على المسكينِ صدقةٌ وعلى ذي الرَّحِمِ ثِنْتَانِ صدقةٌ وصِلَةٌ)، بەو پێیەی ئێستا لەناو رۆژانی مانگی زیلحیجە داین و خەڵک بەرەو ئامادەکاری جەژن دەڕوات، خوشک برا حاجیەکانمان نزیک دەبنەوە لە مەوسیمی حەج، ساڵانەش لەبەر پابەندی ئایینی؛ خەڵکێکی زۆر سوننەتی قوربانی ئەنجام دەدەن، کە خێرو سوننەتێکی گەورەو بەدەمەوەچوونی فەرمانی خوای گەورەیە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە حاجیانی کوردستان دەکەن بە لەبەر چاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت و بواری ئابوری ناوخۆیی، هەوڵبدەن قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دڵنیایی دەدات لەوەی کە “هیچ کێشەیەک لەوەدا نییە قوربانی لەرێی وەکیلەوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خزم و کەس و کارو خەڵکی هەژار لە رۆژانی جەژن دڵخۆشتر ببن و بەرەکەت و ئاوەدانی پتر بکەوێتەوە”.
































































