د. هاورێ عەزیز منسوور بەگ:
فێڵ و گزیكردنی ئەكادیمی لە هەرێمی كوردستاندا، چۆتە قۆناغێكی نوێ…
مامۆستایەكی زانكۆ لە لاپەڕەی تایەبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژە بەوە دەكات كە “فێل و گزیكردنی ئەكادیمی لە هەرێمی كوردستان چۆتە قۆناغێكی نوێ” و بۆ ئەمەش چەند نموونەیەك دەهێنێتەوە.
د. هاورێ عەزیز منسوور بەگ، لەمبارەیەوە نووسیویەتی ” ئەو ڕۆژرە توێژەرێك بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ كردم و گوتی: مامۆستایەك لە یەكێك لە زانكۆكانی كوردستان، خەریكە كتێبێك چاپ دەكات، سەرتاپای كتێبەكەی بیرۆكەی دزراوی ناو تێزی دكتۆراكەی ئەوە!”.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ زیاتر نووسیویەتی ” هاوڕێیەكی نزیكی خۆم گوتی: سیمینارێكم پێشكەش كرد بە ئۆنلاین، بۆ ڕۆژی دواتر، توێژەرێكی ڕێزلێگیراوی كوردستان سێمینارەكەی كردۆتە پۆستێكی فەیسبوك و بە ناوی خۆی دەرخواردی هەوادارانی خۆی داوە”.
د. هاورێ باسی بەشداری كردنی لە كۆنفرانسێك دەكات كە پرۆفیسۆرێك قسەی كردەوە ئەو هاورێكانی هەستیان پێكردووە كە بابەتەكەی هی خۆی نییە و نووسیویەتی ” ماوەیەك بەر لە ئێستا لە كۆنفرانسێك ئامادە بووین، پرۆفیسۆرێك هەستایە سەر پێ و خۆی لێ كردین بە قسەكەر.
من و هاوڕێكانم سەرمان سووڕما، هەموومان هاوڕا بووین كە ئەو پرێزەنتەیشنە و شێوازی نووسین و داڕشتنەكەی، ڕێك بۆنی (چات جی پی تی) و ژیری دەستكردی لێدەهات!، چونكە جەنابی پرۆفیسۆر خۆی بابەتەكەی نەنووسیبوو، وشە بە وشە بۆمانی دەخوێندەوە، لە بری ئەوەی باسێكی بەپێزمان پێشكەش بكات”.
لە كۆتایی سەرنجەكانیدا د. هاورێ بە سەرسوورمانییەوە باسی مافیای ئەكادیمی دەكات و نووسیویەتی ” لە هەمووی سەیرتر، ڕیكلام و پڕووپاگەندی هەندێك سایتی مافیای ئەكادیمی دەبینم كە جاڕی ئەوە دەدەن گوایە ئامادەن توێژینەوە و تێزی ماستەر و دكتۆرات بۆ بنووسنەوە، هەندێك مامۆستای عەیار ٢٤ لای خۆشمان بە بێ شەرم، لە كۆمێنت بۆیان دەنووسن: نرخەكەتان چۆنە؟”.