مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆتایی وەرزی بەهار و دەستپێكی وەرزی هاوین، ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە پۆش و پەڵاش و باخ و بێستانەكان و دەشتایەكانی كوردستان بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ـى حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی كوردستان لە پێناو دووربوونی ژینگەی هەرێم لە سووتان و سەلامەتی گیان و ماڵی هاووڵاتییان، حەوت ڕێنمایی بڵاو كردەوە.
1ـ نابێت بە هیچ شێوەیەك پوش و پەڵاش پێش ماڵ یاخود لە دەشت و دەر و لهـ گۆڕستان و باخ و بێستانەكان ئاگری تێ بەر بدەن، چونكە دەبێتە هۆی ڕووداوی گەورەی ئاگر و زیان بە دەوروبەر دەگەیەنێت.
2- نابێت لە كاتی گەشت و سەیران ئاگر لە دەشت و چیا و شوێنی گشتی بكرێتەوە كە قەبارەی ئاگرە گەورە بێت یان پاشماوەی ئاگر بەجێ بهێڵین، چونكە بەهۆی باوە ئەو ئاگرە بڵاو دەبێتەوە.
3- فڕێنەدانی جگەرە و بەجێ نەهێشتنی پاشماوەی خەڵووزی نێرگەلە.
4- بەكارنەهێنانی یاری ئاگرین لە كاتی سەیران بە تایبەتی لە لایەن منداڵانەوە.
5- نیشاندانان و تەقەنەكردن بە چەكی ئاگرین بە تایبەت لە دەشت و پێ دەشتەكان.
6- فڕێنەدانی بوتڵی شووشە و دەبەی ئەو پاشماوە یاخود مادە سوتێنەرەكان وەك گاز و بەنزین و نەوت و ئەو مادە جەلییانەی بۆ گەشانەوەی خەڵووز (ڕەژوو) بە كاردێن.
7- نابێت شۆفێری دەراسە لە ناو دەغڵ و پاوان، دەراسەكەی چاك بكات یان لەحیم و كۆسەرە بەكار بهێنێت یاخود ئاگر بكاتەوە بە مەبەستی نان و خواردن دروست كردن.