زاری كرمانجی-سۆران:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه.
حەییان عەبدولغەنی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كردووه و بەرەوپێشچوونی باش هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
ئاشكراشی كرد، به‌هۆی ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه ئه‌رێنیانه له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە.
لای خۆشییه‌وه ئومێد سەباح سه‌رۆكی شانده‌كه رایگه‌یاند، پرسەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان و پرسی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیا نەوتییەکان و میکانیزمی ڕێگەچارە بۆ ئەو پرسە باس کران.