مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە تۆمەتی قسە پێ گوتن و سووكایەتی كردن بە پۆلیسی بنكەیەك، دكتۆرە دونیا دەستگیر دەكرێت.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا هۆكاری دەستگیركردنی دكتۆرە دونیا ى ئاشكرا كرد و دەڵێ “د.دونیا عادل بۆ دۆسیەیەكی خۆی چووەتە بنكەیەكی پۆلیس و دواتر سووكایەتی بە كارمەندانی بنكەكە كردووە.”
دوێنێ 9ـى حوزەیران، دكتۆرە دونیا عادل پزیشكی ددان و ڕاگەیاندنكار لەسەر دۆسیەیەك بانگهێشتی بنكەیەكی پۆلیسی سلێمانی دەكرێت و دواتر لەسەر سكاڵای ئەفسەرێك بە تۆمەتی سووكایەتی پێكردن و دەنگ بەرزكردنەوە بەسەری، دەستگیر دەكرێت.
د. دونیا هەر وەكوو پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ دەكات، دادوەر بە ماددەی ٢٢٩ كە تایبەتە ( بە دەستدرێژیكردنە سەر فەرمانبەر لە كاتی ئەركدا) فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردووە و لە ئێستادا لە بەشی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دەستبەسەرە.