دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر تانەی پێكهاتەكان بۆ بابەتی كورسی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی خستە بەرنامەی كارەوە.
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق، بڕیارە دادگاکە رۆژی دوشەممە، ٢٢ی تەمموز بۆ تاوتوێکردنی ئەو سکاڵایانەی تایبەتن بە کورسی پێکهاتەکان و کردنی هەرێمی کوردستان بە یەک بازنەی هەڵبژاردن بۆ پێکهاتەکان، کۆببێتەوە.
لایەنەكانی تورکمان، کلدان، سریان، ئاشوری و ئەرمەنەکانەوە سكالایەكیان تۆمارکردووە بۆ تانە لێدان لە بڕیاری دادگا لەبارەی كورسی كۆتاكان.
مێژوی تۆماركردنی سکاڵاکان دەگەڕێتەوە بۆ پێش بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لە رۆژی ٢٠ـی ئایار کە تێیدا بڕیاریدا پێنج کورسی بۆ کۆتاکان بگەڕێنەوە.
سكاڵاكارەكان وێڕای داوای گەڕاندنەوەی كورسیی پێکهاتەکان، داواشیان كردووە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوان بکرێت بە یەک بازنەی هەڵبژاردن.