پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد و تادێت بەهای دۆلاریش بەرامبەر بە تەواوی دراوەكانی دیكە ڕوو لەبەرزبوونەوە دەكات، هەروەها بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرامبەر بە دیناری عێراقی گۆڕانكاری بەرچاوییان بەسەردا هاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و تومەنی ئێرانی بەشێك لە دراوەكان بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاویان بەخۆیەوە بینیوە، سەرجەم دراوەكانی دیكەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 146,750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 950 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیۆن و 230 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 126 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,550 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,450 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.