محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
پارکێکی خێزانی بەمەبەستی پشودان و كات بەسەربردن لە شارەدێی هەریر دروست دەكرێت، شارەوانی شارەكەش دەڵێ: پڕۆژەكە قۆناغی باشی بڕیوە و لە ئایندەیەكی نزیك دەكرێتەوە.
بێوار عەدنان، سەرۆكی شارەوانی هەریر بەزاری كرمانجی راگەیاند” پڕۆژەی دروستكردنی پاركی هەریر كە دیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانە بۆ دانیشتوانی هەریر، گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و حەفتا لەسەدای پرۆژەكە كۆتایی پێهاتووە”.
سەرۆكی شارەوانی هەریر دەشڵێت” ئەم پڕۆژەیە بە دیزاینێكی مۆدێرن نەخشەی بۆ كێشراوەو لەلایەن ئەندازیارانی پارێزگاو ئەندازەیی پاركەكان سەرپەرشتی دەكرێ و بودجەی تەرخان كراو بۆ پرۆژەكە دەگاتە (1,446,203,000)دینار هاوكات رووبەری زەوی پاركەكە دەگاتە(29,656) م2، بڕیاریشە لە ماوەی 365 رۆژ كۆتایی بە پرۆژەی دروستكردنی پاركەكە بێت.