وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادهكاری بۆ تاقیكردنهوهكانی پۆلی دوانزده له تهواوی ئاستهكان كراوه، ههماههنگی لهگهڵ وهزارهتهكانیش لەمبارەیەوە كراوه.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: وەزارەتی پەروەردە ئامادەکارییەکانی خۆی ئەنجام داوە، هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان کردووە، هەروەها ئامادهكاری بۆ تاقیكردنهوهكانی پۆلی دوازده له تهواوی ئاستهكان كراوه.
وەزیری پەروەردە لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە دەڵێت: لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ڕەوانەی بەغدا كراوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی لە مافی مامۆستایان ناکات.
ناوبراو گوتیشی: هەر لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە لە دوای جەژن هەندێک هەنگاوی دیکە دەنێین.
ڕۆژی سێشەممە (30ـی نیسانی 2024) لە بەغدا، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا نووسراوی فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیستی هاوپێچکراوی مامۆستایانی وانەبێژی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیاندووە.
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دابوو، لەبارەی تەرخانی دارایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ، وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەنگاوە پێویستەکانمان جێبەجي کردووە و چاوەڕوانی دەرئەنجام و وەڵامی فەرمیی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین.
نزیکەی 35 هەزار و 550 وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن. مانگانه 13 ملیار و 200 دینار وەکو شایستەی دارایی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆیان تەرخانکراوە. مووچەی ئەو وانەبێژانەی بڕوانامەی بەکالۆرۆیسیان هەیە، 400 هەزار دینارە و و ئەوانەی بڕوانامەی دبلۆمیشیان هەیە، 350 هەزار دینارە.