” ئامادەكاری بۆ هاتنی ڕێژەیەكی زۆری گەشتیار دەكرێت “
موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
سنووری ئیدارەی سۆران، لە ڕووی گەشتوگوزارییەوە بەیەكێك لە چالاكترین ناوچە گەشتیاریەكانی هەرێمی كوردستان دادەنرێت بەپێی هەڵكەوتەی جوگرافی و بوونی ناوچەی دڵڕفێن و كەش و هەوای گونجاوی چوار وەرزەی . هەر بۆیە ناوچەكە دابەشی سەر چەند زۆنێكی گەشتیاری بووە كە توانراوە بۆ هەر چوار وەرزی ساڵ گەشتیار بۆ خۆی پەلكێش بكات، گرنگترین ناوچە و هاوینەهەوارەكانی دەڤەروەكە پێكدێن، لە گەلیی عەلی بەگ و بێخاڵ و جوندیان و سەكران و وەرتێ و ڕووباری چامە و گەلی زرارا و ڕووباری ڕێزان و چیای حەسەن بەگ و حاجی ئۆمەران و بناری چیای هەڵگۆرد بە هەزاران گەشتیاری بۆ دەچن، لەلایەكی دیكە بۆ وەرزی زستان چیای كۆڕەك و چیای حسن بەگ و حاجی ئۆمەران وێستگەی سەدان هەزار گەشتیارە لە وەرزی بەهاریش سەیرانگاكانی بێڕۆیان و ئاكۆیان و فەقیان لە ڕواندز و مەیدانۆكا و بلێ و بارزان ڕووگەیەكی خواستراوی گەشتیاریە، بۆیە ئیدارەی سۆران لە رووی گەشتیارییەوە هەمەچەشنە و هەمە وەرزین .
د. فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە چوارچێوەی ماستەرپلان ژمارەیەك پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری لە لە سنووری گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ و چەند شوێنێكی دیكە دەكەونە واری جێبەجێ كردن .
، دووپاتی كردەوە، پڕۆژەكە ستراتیژین، بە تەواو كردنی گەشت و گوزار لە سنوورەكەمان پێشكەوتنی باش بەخۆیەوە دەبینێت، رەنگدانەوەی زۆریشی دەبێت لە راكێشانی گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی بۆ سنوورەكەمان .
بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری سۆران، ناشی شارێتەوە، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ ئیدارەی سۆران زیادی كردووە .
لە بارەی ئامادەكاری بۆ جەژن، گووتیشی:” لەگەڵ تەواوی بەڕێوەبەرایەتیی و بنكەكانی گەشتیاری لە سنوورەكەمان كۆبوونەوە و ئامادەكاریمان كردووە بۆ جەژنی قوربان، چۆنیەتی زیادكردنی گەشتیاران و پێشوازیان لە پلانی ئێمەدا دەبێت”.