زاری كرمانجی :
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پارتی بە نووسراوی فەرمی خواستی خۆی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 09-06-2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، راگەیاند:”، پارتی دیموکراتی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی فەرمانگەی کاروربای لایەنە سیاسییەکانی کۆمیسیۆنەکە کردووە، خواستی خۆی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە.