شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
سیستەمی تەندروستی بەریتانیا چەند ساڵێك لەمەوبەر پەرستارانی لە بەكارهێنانی نینۆكی دەستكرد و بۆیەی نینۆك هۆشداری داوە، چونكە مەترسی گواستنەوەی نەخۆشییەكە بۆ نەخۆشەكان هەیە.
لە ئێستاشدا ئەم بڕیارە لە پارێزگای گیلان لە وڵاتی ئێران دراوە، كە زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی گیلان و بەرپرسی كۆمسیۆنی هەڵسەنگاندنی سیستەمی پەرستاری، لە نوسراوێكدا لە نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكانی گیلان داوای كردووە” ئەو كارمەندانەی لە ناوەندە پزیشكییەكان كاردەكەن پێویستە نینوكەكانیان زۆر كورت بێت”.
لەم نامەیەدا كە لە میدیاكانی ئێراندا بڵاوكراوەتەوە، جەخت لەسەر بەكارنەهێنانی بۆیەی نینۆك، چاندنی نینۆك، نینۆكی دەستكرد و بەكارنەهێنانی ئەنگوستیلە و ملوانەكەكان بەگشتی، ئاماژە بەوەشكراوە” كە ئەو كارمەندانەی لە یەكەكانی چاودێری چڕ و ژووری نەشتەرگەریدا كاردەكەن دەبێت بە تەواوی پابەندبن بە رێنماییەكان.
ئەم نامەیە لە لایەن بەڕێوەبەری پەرستاری زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی گیلان و بەرپرسی كۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی سیستەمی پەرستاری و ئەندامی پێداچوونەوەی سیستەمی پزیشكی واژۆی لەسەر كراوە.
س/ بی بی سی فارسی