مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (واس) ی سعوودی، هەفتەیەك بەر لە ئەنجامدانی فەریزەی حەج، 300 هەزار كەس بە هۆی نەبوونی مۆڵەتی حەجكردن لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە مەككە دوورخراونەتەوە.
لە كۆی ئەو ژمارەیە 154 هەزار كەسیان لە بری ڤیزای حەج، بە ڤیزای گەشتیاری چوونەتە سعوودیە و ویستوویانە لەو ڕێگایەوە حەج بكەن هەر وەكوو لە هەواڵەكەی ئاژانسی واس هاتووە.
بەپێی ڕێنمایییە گشتییەكانی ئەنجامدانی حەج، هاووڵاتییان دەبێت لە ڕێگای ڤیزای حەجكردنەوە سەردانی سعوودیە بكەن و نەك لە ڕێگەی ڤیزای گەشتیاریی.
چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا كاروان ستوونی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی ژمارەیەك هاونیشتمانی لە سعوودیە ڕاگەیاند كە بە هەمان ڕێگا ویستوویانە فەریزەی حەج جێ بە جێ بكەن.