پشتیوان کەریم-سۆران:
ئەمڕۆ یەک شەممە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدرێت و زاری كرمانجی ناوەڕۆكەكەی كۆبوونەوەكە ئاشكرا دەكات .
هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریکردن لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و گەشتیاران لە خنکان لە ڕووبارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارە بەڕێوەدەچێت .
هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بابەتی کۆبوونەوەکە بریتییە لە گرتنەبەری رێکاری پێویست و مەرج و رێنماییەکانە کە میدیاکاران رۆڵی گرنگی تێدا دەگێڕن لە دەستپێکردنی هەڵمەتی هۆشیاریی، هەروەها دوای کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هەر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ساز دەکرێت .”