وەفدی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم گەیشتوونەتە بەغدا.
رۆژی یەکشەممە ٩ی حوزەیران ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند” شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغد”.
ئۆمێد سەباح ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغدا بەیەکەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و دانانی میکانیزمی چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
ماوەی زیاتر لە ١٤ مانگە پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە، تا ئێستاش زیانی زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلاری هەبووە.