مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بارانی بە لێزمەی ماوەی ڕابردوو، زیانێكی زۆری بە ڕێگاوبانی گوندەكانی سنووری ڕواندز گەیاندووە، قایمقامی قەزای ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند”لەمڕۆوە دەست بە خاوین كردنەوە و چاككردنەوەی ڕێگای گوندەكان دەكەین،”
ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “لەسەر بودجەی ئیدارەی سۆران، ڕێگای گوندەكان و ڕەزوباخی هاووڵاتییان، ئەوانەی بە هۆی بەفر و باران و لافاوەوە، تێكچوونە، ئەمڕۆ دەست بە خاوینكردنەوە و چاككردنەوەی دەكەین،”
هەڵمەتی خاوێنكردنەوە و چاككردنەوەی ڕێگاوبانی گوندی گەرەوان ئهمڕۆ دەست پێ دەكات و قایمقامی قەزای ڕواندز یش دەڵێ “هەڵمەتەكە بە چەند قۆناخێك تێپەڕ دەبێت و تەواوی گوندەكانی سنوورەكە و ناحیەی وەرتێ دەگرێتەوە.”