زاری كرمانجی :
به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/6/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكییان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و تیشكیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانی فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌ردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتێكی گونجاوی ئه‌مساڵدا به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له گرنگیی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایان به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزی فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕی.
پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق، دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو.