زاری كرمانجی-سۆران
كەریم كاوە بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت ” لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە 9ی6ی1985 ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی ڕژێمی بەعسی لە ناوچوو، زیاتر لە 9 جار كەمپی پەنابەرانی باشووری كوردستانیان لە ئۆردوگای زێوەی باشووری كوردستان بۆردوومان كرد”.
گووتیشی: ” بەهۆی ئەم تاوان و بۆردومانە دڕندانە 150 كەس شەهید بوون و زیاتر لە 370 كەسیش بریندار بوون، لەناویشیاندا ئافرەت و منداڵ هەبوون.