پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد وتادێت بەهای دۆلار ڕوو لەبەرز بوونەوە دەکات، هەروەها بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی گۆڕانكاری بەرچاوییان بەسەر داهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشکرد:” بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و توومەنی ئێرانی بەشێك لە دراوەكان بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاویان بەخۆیەوە بینیوە، سەرجەم دراوەكانی دیكەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 146,150 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 950 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیۆن و 220 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 126,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,550 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,450 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.