زاری كرمانجی-سۆران:
ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، گرنگی زۆری بە خانەوادەی شەهیدان دەدات لەگشت بوارەكاندا، دوای كۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی كاروباری شەهیدان و وەزارەتی تەندروستی، بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ خانەوادەی شەهیدان چەند بڕیارێك دران، ئەم بڕیارانە (خێزان، دایك، باوك، كچ، كوڕ، خوشك، برا)ی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەگرێتەوە، جێگەی دەستخۆشی كردنە.
لەوانە:
1-لە هەموو نەخۆشخانەو حكوومییەكان لە بەیانیان و ئێواران نەشتەرگەری و پشكنین و چارەسەر كردن بۆ كەس و كاری شەهیدان بێ بەرامبەر دەبێت، هەروەها پێشتر لە سەنتەرەكانی دڵ 30% داشكان دەكرا، لەمەودوا نەشتەرگەری دڵ و پشكنین و چارەسەر كردنیان بێ بەرامبەر بۆ ئەنجام دەدرێت”.
2- لە تەواوی نەخۆشخانە تایبەتەكان 50% داشكان دەكرێت، بۆ كەس و كاری شەهیدان، لە بواری نەشتەرگەری، پشكنین، چارسەر، مانەوە لە نەخۆشخانەو خزمەتگوزاری تەندروستی “.