سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: بیرتانە دەیان وت ئەگەر نەوت رادەستبكرێت كوردستان پڕی پارە دەكەن، ئەگەر لیستی مووچە نەنێرن تەبعەن بەغدا مووچە نانێرێت، ئەگەر مەحكەمەی ئیتحادی قەرار بدات هەموو ٢٥ مانگێك مووچە دێت، ئەگەر داهاتی نانەوتی رادەست نەكرێت منیش بم مووچە نانێرم، ناوی سیانی پێشمەرگە پری گەندەلییە بۆیە نانێرین.
حكوومەتی هەرێم هەموو ئەمانەی جێبەجێ كردوو لەگەڵ هەر جێبەجێكردنێكدا بۆ مانگی دواتر داوایتریان هەبوو، سەیركەن بۆ مانگی ٦ چۆن جارێكیتر گێچەڵێكیتر بە مووچەی هەرێم دەكەن، جارێكیتر ئەم گروپە چۆن دەكەونەوە بە بەهانە هێنانەوە بۆ بەغدا، مادام وایە ئیتر روونە كە ئەم گروپە خۆی یەكلایی كردۆتەوە بۆ دژی مافەكانی هەرێم و بەشێكن لە پلانەكەی ناحەزانی هەرێم.
سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، پرسیارێك بۆ گەل بەجێدەهێڵێ و دەڵێ، ئەرێ كاتی ئەوە نەهاتووە چیتر بەو بەهانانەی كە گروپەكە بۆ بەغدا دێننەوە نەخەلەتێین، ئەری كاتی ئەوە نەهاتووە ستۆپێك بە داوا نادەستورییەكانی ناحەزەكانمان بكەین بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ بەزاندنی مافە دەستورییەكانی هەرێم دابنێین، ئەرێ كاتی ئەوە نەهاتووە چیتر قبوڵ نەكەین موچەی فەرمانبەران بە پاڵپشتی گروپی بەناوكوردەكانەوە بكرێتە بارمتەی ئامانجی سیاسی و لێدان لە مافە دەستوورییەكانی هەرێم، بەڵێ ئەگەر میللەت، بەناو كوردە بەهانەهێنەرەكان بێدەنگ بكات ئیتر ناحەزان خۆیان بێدەنگ دەبن.