زاری كرمانجی-سۆران:
د. ئەشواق جاف ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند كە “پارتی لە هەڵبژاردن نەترساوە، بەڵكو لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەری بێ دەستێوەردانە، ئێمە لە ماوەی ڕابردوودا تێبینیمان هەبوو لەسەر چەند خاڵێك لەوانە بێبەشبوونی 400 هەزار دەنگدەر كە پەنجە مۆریان نەیدەخوێندەوە، هەروەها گەڕانەوەی كورسی پێكهاتەكان و سەرپەرشتی هەڵبژاردن و فەرزكردنی دەنگەكان بە شێوەی دەست و ئەلیكترۆنی هەر هەمان ڕۆژ و لە هەمان شوێن تاڕادەیەكی باش ئەوانە چارەسەر كراوە”.
د.ئەشواق جاف دەڵێت: “كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وتویەتی كە 5ی مانگی 9ی ئەمساڵ پرۆسەكە بەڕێوەبچێت، هەربۆیە سەرۆكی هەرێم ئێستا لەسەر هێڵە و پرس و ڕا بە لایەنە بەشداربووەكان دەكات و ڕایان وەردەگرێت لەوەی چ كات گونجاوە بۆ هەڵبژاردن، ئیدی یان پێش ڕاگەیاندنی وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن یان دوای وادەكە سەركردایەتی پارتی بە فەرمی هەڵویستی خۆی ڕادەگەیەنێت، بەڵام مەبدەئیەن بەشداری پرۆسەكە دەكات”.
گوتیشی: “گەڕانەوەی كورسی كۆتاكان لە تموحی كۆتا و ئێمەشدا نییە، چونكە ڕێژەیان لەو ژمارەیە زۆر زیاترە كە لە كوردستاندان، هەروەها كێشەكانی دیكەش بەو هیوایەین بە خێرایی كاریان لەسەر بكرێت بۆ ئەوەی هەمووان بەشداری پرۆسەكە بكەن و پرۆسەیەكی بێ تەزویر و پاك و بێگەرد بێت”.
ئەشولق جاف، راشیگەیاند كە “دادگای فیدراڵی پێشێلی ماددەی 117ی كردووە، چونكە یاسایەك كە پەرلەمانی كوردستان دەریبكات و چەند خولێك كاری پێبكات، هاتووە دەڵێت یاساكەی دەستووری نییە، ئەمەش پێچەوانەی دەستورە”.