زاری کرمانجی – سۆران :
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند” سبەی یەک شەمە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت و لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ناوچەکانی سنووری ئیدارەی راپەرین ھەندێک کات ھەورە بروسکە و تاوە باران چالاک ئەبێت لە ھەندێ شوێن و ناوچەی دیکەشدا بەدیاری نەکراوی ئەگەری ھەورە بروسکە و نمە باران ئەبێت ، رێژەی بارانی پێشبینیکراو 0.2 تا 5 ملم ، پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە ، کاتەکانی دوای نیوەرۆ بای باشوور چالاک ئەبێت بەخێرای 15-35کم/ک ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئەبێت .
🌡️بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی
ھەولێر 41 پلە
سلێمانی 39 پلە
دھۆک 37 پلە
ھەڵەبجە 41 پلە
کەرکوک 43 پلە
ئیدارەی گەرمیان 45 بۆ 46 پلە
ئیدارەی راپەرین 41 پلە
ئیدارەی سۆران 38 پلە
ئیدارەی زاخۆ 37 پلە