محەممەد مەحموود- سۆران:
بە پێی ئاماری بنکەی ژیانی نوێی هاوسەرگیری لە سۆران تایبەت بۆ زاری کرمانجی نێردراوە تێیدا ئەوە روونکراوەتەوە لە پێنج مانگی ئەمساڵ زیاتر لە هەزار کەس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاوسەرگیریان کردووە.
وریا محەممەدەمین، بەڕێوەبەری بنکەی ژیانی نوێی هاوسەرگیری لە سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە پێنج مانگی ئەمساڵ 1648کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، لە ئاماری مانگەکانیش مانگی 1 ی ئەمساڵ زۆرترین کەس هاوسەرگیریان کردووە کە ژمارەیان 418 بووەو کەمترینیش لە مانگی 4 بووە”.
بەڕێوەبەری بنکەی ژیانی نوێی هاوسەرگیری لە سۆران ئاماژەی بەوەشکرد” رێکەوتی جوان، دابەشکردنی مووچە، وەرزەکان رۆڵیان دەبێت لە زۆری ژمارەی هاوسەرگیری، چونکە کەسانێک هەن دەیانەوێت رۆژی هاوسەرگیریان لە رێکەوتێکی جوان بێت و چاوەڕێی هاتنی ئەو رێکەوتە دەکەن”.
وریا محەممەدەمین ، ئاماری پێنج مانگی سەرەتای ساڵی رابردووشی بۆ زاری کرمانجی خستەروو و ئەوەش دەردەکەوێت لە پێنج مانگی ئەمساڵ هاوسەرگیری زیاتر بووە لە چاو پێنج مانگی ساڵی رابردوو ئاماری پێنج مانگی ساڵی رابردوو ،
1432 کەس هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، لە ساڵی رابردووش زۆرترین هاوسەر گیری لە مانگی 1بووە.