پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە دوو ڕۆژی داهاتوو بەجێگیری ماوەتەوە، هەروەها ئۆنسەی زێڕیش لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژە گەیشتووە بە 2,293 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرا.
نرخی سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 539 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 495 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 472 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 405هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .