مەهدی محەممەد -زاری كرمانجی:
ئاگر لە دەغڵ و دانی بەشێك لە جووتیارانی گوندێكی سنووری ڕەبیعە كەوتەوە و پێشمەرگە بە هانایانەوە دەچێت و ئاگرەكە كۆنترۆڵ دەكەن .
رۆژی هەینی 7ـی حوزەیران، ئاگر لە دەغڵ و دانی جووتیارانی گوندی سعوودیە لە سنووری ڕەبیعە كەوتەوە و پێشمەرگەی كوردستان، فریای جووتیارانی ناوچەكە دەكەوێت و ئاگرەكە كۆنترۆڵ دەكەن، سەرچاوەیەك لە لیواكەی پێشمەرگە بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “ئاگرێكی گەورە لە دەغڵ و دانی گوندی سعوودیە لە سنووری ڕەبیعە كەوتەوە و پێشمەرگەكانی فەوجی یەكی لیوای ٨ ی پیادە بەزوویی فریای جووتیاران كەوتن و توانایان بە ماوەیەكی كەم ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن و سەدان دۆنم گەنمی جووتیاران لە سووتانی یەكجاری ڕزگار بكەن.”