بەشی یەكەم
د. داهات حەوێزی، پسپۆڕی نەخۆشی هەناوی و شەكرە و دڵ
سەرئێشە حاڵەتێكی زۆر باوە و كەس نییە تووشی نەبێت، بەڵام ئەوەی باشە زۆربەی حاڵەتەكان حاڵەتی بێ مەترسین.
-لە هۆكارە سەرەكییەكانی سەرئێشە بریتین لە سەر ئێشەی گرژی واتە (سەرئێشەی هیلاكی)، یان نیوەیی (شەقیقە)، هەوكردنی گیرفانە هەواییەكان، ئازاری دەماری ژمارە پێنج، ئازاری دەم و چاو، سەرئێشە بەهۆی خویێنبەر بوون و جەڵتە و گرێی مێشك، هەوكردنی پەردەی مێشك، ئازاری گوازراوە لە چاو و مل و ددانەكان، هەندیێ كەسیش تووشی سەرئێشە دەبن بەهۆی زۆر بەكارهێنانی دەرمان.
-شەقیقە جۆرێكی باوی سەرئێشەیە كە یەك لای سەر دەگرێتەوە، ئازارەكە وەكو لێدانی خوێنبەرەكان وایە و ئێشێكی زۆر سەختە، لە هەموو تەمەنێكدا روودەدات، بەڵام زیاتر لە نێوان 15-55 ساڵی تەمەن پەیدا دەبێت و لە ژنان زیاتر ڕوودەدات، زۆر لە نەخۆشەكان لە خانەوەدەكەیان ئەم نەخۆشییە هەیە، ئەوەی جێگەی داخە زۆر لە حاڵەتەكانی شەقیقە بە سەرئێشەی گرژی یان سەرئێشەی گیرفانە هەواییەكان دەستنیشان دەكرێ و چارەسەری تەواوی نەخۆشەكە ناكرێت.
-زۆربەی خەڵكی كە بەدەست سەرئێشەی شەقیقە دەناڵێنن تیبَینی ئەوەیان كردووە كە هەندێ خواردنی وەكو پەنیری لە قوتونراو، مۆز، نەستەلە، شەربەتی گیراوە و مەی خورادنەوە هانی دروست كردنی حاڵەتەكە دەدەن.
-هەندێ لەو فاكتەرانەی تر كە یارمەتیدەرن بۆ سەرئێشەكە بریتین لە هیلاكی، برسیەتی، تێكچوونی خەو، دڵەڕاوكێ، رووناكی تیژ، دەنگە دەنگی بەرز و خواردنی ئەو حەبانەی رێگری لە منداڵبوون دەكەن واتە (حەبی مەنع)، هەندێ ئافرەت لە نزیكی سوڕی مانگانە تووشی ئەم سەرئێشە دەبن بەڵام لە ماوەی سكپڕی سەختی سەرئێشەكە كەمتر دەبێتەوە.