سەردار قازی ـ سۆران:
بەگوێرەی دابەزینی پلەکانی گەرما و ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەش، دەشێت بڵێین سبەی گەلاوێژ هەڵدێت.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی کەشناسی و بوومهلهرزهزانی، ئاشكرای كردووە، سبەینێ یەكشەممە 7/8/2022، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرما بە 1 تا 4 پلە دادەبەزن و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە 48 پلە دەبێت، کە دەڤەری گەرمیان دەگرێتەوە.
هەروەها سۆران 4 پلە دادەبەزێت و پلەگەرمی دەبێتە 40 پلەی سیلیزی.
پلەی گەرمی ناوچەکانی دیکەش بەم شێوەیە دەبێت: ھەولێر 43، سلێمانی: 42، دھۆک: 42، کەرکوک: 46، ھەڵەبجە: 44، راپەرین: 43 پلە.
گەشترین ئەستێرەی ئاسمان گەلاوێژە، ئەو ئەستێرەیەیی لە کۆنەوە خەڵكی لەگەڵ دەرکەوتنیدا بڕوایان وایە گۆڕانكاری لە كەشوهەوا دروستدەبێت.
گەلاوێژ، لە 23 ئاب دەستپێدەکات و تاوەكو نیوەی مانگی ئادار بەردەوام دەبێت، دەتوانرێت لەدوای رۆژئاوابوون لە مانگی ئادارداو بەر لە رۆژئاوابوون لە مانگی ئابدا ببینرێت، لە کۆندا لەگەڵ هاتنی مانگی گەلاوێژ گۆڕانکاری لە كەشوهەوا دروستبووە.
مانگی گەلاوێژ لەدوای مانگی خەرمانەدێت، ئەوکات دەخڵ و دان وشکبووە بەهۆی گەرمی ئەو مانگەوە، لەگەڵ هاتنی مانگی گەلاوێژ ئیدی بەرەبەرە کەشوهەوا فێنک دەبێت و گۆڕانکاری روودەدات.