زاری كرمانجی-گۆڕەتوو:
لەسەر بودجەی حكوومەتی هەرێم و بەگوژمەی ملیارێك و پێنج سەد ملیۆن دینار چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری ناحیەی گۆڕەتوو لە سنووری قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ دەكرێن.
سەفا عەلی، سەرۆكی شارەوانی ناحیەی گۆڕەتوو، گوتی: ڕێگاوبانەكانی سی و پێنج كۆڵان بەدرێژایی سی و پێنج هەزار مەتر دووجا تێكەلەڕێژ و قیڕتاو دەكرێن، لەگەڵ جێبەجێ كردنی ئاوەڕۆی لوولەیی، ئەویش بە درێژایی دوو كیلۆمەتر.
سەرۆكی شارەوانی ناحیەی گۆڕەتوو، گوتیشی: هەموو ئەو پڕۆژانەی جێبەجێ دەكرێن بەگوژمەی نزیكەی ملیارێك و پێنج سەد ملیۆن دینارە، نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی زۆر هاوكارە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە كە بە ئاست و كوالیتییەكی زۆر باش لە كاتی خۆیاندا تەواو دەكرێن.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات: بەجێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە گرفتی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكەمان تا ڕادەیەكی زۆر چارە دەبێت، لەگەڵ ئەوەی دەرخستە بۆ چەند پڕۆژەیەكی دیكە كراوە و لە داهاتوودا كە پێویستن لە سنوورەكە جێبەجێ دەكرێن بەتایبەتی لەو شوێنانەی كە لە وەرزی زستان ئاوێكی زۆر لێی كۆدەبێتەوە.