زاری کرمانجی – سۆران :
نووسینگەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئاگاداری نامەیەکدا داواکاریەک لە هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات و تێیدا هاتووە “
هاووڵاتییانی ئازیزی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پاراستنی ژینگە و پاک و خاوێنی شار لە ئەستۆی هەموومانە، با هەوڵبدەین ژینگە و جوانی شارەکەمان بە جوانی ڕابگرین.
فڕێدانی پاشماوەی کەرستەی بیناسازی لە ناوشار و قەزا و ناحیەکان و کۆمەڵێک شوێنی دیاریکراو بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەر کەسێک پاشماوەی بیناسازی لە ناوشار و شوێنە گشتیەکان فرێ بدات، سزای یاسایی لەسەرە و تووشی توندترین لێ پێچینەوەی یاسای دەبێتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە چەند شوێنێک لە سەنتەری قەزا و ناحیەکان دیاری کراوە، دەتوانن لەم شوێنانە پاشماوەکانت فڕێبدەن، لە ئێستادا بۆ سەنتەری قەزای سۆران شوێنێک لە باپشتیان دیاری کراوە کە شوێنی فرێدانی زبڵە.
هەروەها داواتان لێدەکەین گوڵ و چیمەن و سەوزای شەقامەکان و قەترەی ئاودانی گۆڵ و چیمەن بپارێزن کە سیمایەکی جوانی بە شار بەخشیوە.
تکایە با ئاژەڵەکانتان نەبنە هۆکاری شێواندنی ئەم جوانیە، بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو شاردا قەدەغەیە بە پێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بە خاوەنەکانیان نادرێتەوە.