مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاند پاسێكی گەشتیاری توركیان سزا داوە كە زیاتر لە 130 جار سەرپێچی تیژڕۆیی لە شەقامەكانی هەولێر ئەنجام داوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بە سزادانی پاسێكی گەشتیاری ژمارەی وڵاتی توركیا دەكات كە كاری گواستنەوەی گەشتیاران لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا دەكات.
لە ڕاگەیاندراوەكە هاتووە “پاسێكی گەشتیاری توركی لە ماوەی گەشتەكانیدا (۱۳٥) جار سەرپێچی تیژڕۆیی ئەنجام داوە لە شەقام و ڕێگاكانی شاری هەولێر، بۆیە لە لایەن هاتووچۆی هەولێر دەستی بەسەر داگیراو بە بڕی ۳۷ ملیۆن دینار سزا درا.”