زارى کرمانجى-ڕواندز:
ئەمڕۆ بەهۆى ئاگر کەوتنەوە، بەشێک لە ماڵى مەحموود زیرەک هونەرمەندى میللى ڕواندز سووتاو منداڵیکى کەمێک سووتاوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ى حوزەیرانى 2024، لە گەڕەکى گوڵانى قەزاى ڕواندز، بەهۆى لەدەست دەرچوونى ئاگر، ماڵى ( مەحموود سەرانەیى ) ناسراو بە ( محموود زیرەک ) هونەرمەندى میللى ڕواندز سووتا.
ئاگرەکە لە کۆگایەکى هەڵگرتنى کەلوپەلى ماڵەوە کەوتووەتەوە، بەڵام دواتر لەلایەن بنکەى بەرگرى شارستانى ڕواندز ئاگڕەکە کۆنتڕۆل کراوەو تەنیا زیانى ماددى هەبووە.