زاری كرمانجی-چۆمان
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەزاری كرمانجی گووت ” ڕۆژی چوارشەممە 5ـی حوزەیرانی 2024, هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە یاوەری قائیمقامی قەزای چۆمان و بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، سەردانی گۆمی فێڵاویان كرد لە قەزای چۆمان.
ئاماژەی بەوەشدا: ” لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكرێت بۆ پاراستنی شوێنە سروشتییەكان لە ئیدارەی سۆران بە تایبەت گۆمی فێڵاو، كە پلان و بەرنامە و گرنگیدانی سەرۆكی حكومەتە بە شوێنە گەشتیاریەكانی دەڤەری سۆران.
لەم چوارچێوەیەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە میانەی سەردانەكەی بۆ دەڤەری باڵەكایەتی، بەمەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوون، لە نزیكەوە سەردانی گۆمی فێڵاوی كرد، كە ناوچەیەكی گەشتیاری و سروشتی دڵڕفێنەی دەڤەری باڵەكایەتییە كە دەكرێت لە داهاتوودا گرنگی زیاتری پێ بدرێت.

































































