شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
توێژینەوە زانستییەكان ئاشكرایان كردووە كە بیبەری سەوز چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە و یارمەتیدەرە بۆ چاكبوونەوە لە چەندین نەخۆشی جیاواز.
گرنگترین سوودەكانی بیبەری سەوز بۆ تەندروستی ئەمانەن:
- بیبەری سەوز بەهۆی دەوڵەمەندی بە كالسیۆم یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریكردن لە سەلامەتی ددانەكان، ئێسك، تەندروستی دەم و ددانەكان.
- یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری نەخۆشییە بەكتریاییەكانە، بەهۆی بوونی دژە بەكتریا و دژە كەڕوویی لە پێكهاتەكەیدا.
- بڕێكی زۆر دژە ئۆكسێنی بەهێز و ڤیتامین A و ڤیتامین B6 و B9 و C تێدایە، كە سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەكەن.
- یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكان، هەوكردنی ئێسك، فشەلبوونی ئێسك و هەوكردنی جومگەی رۆماتیزی.
- یارمەتیدەر دەبێ بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی رەبۆ، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددە رووەكییەكان، كە وا دەكات رێڕەوی هەناسەدان خاو ببێتەوە و هەناسەتەنگی كەم ببێتەوە.
- بیبەری تیژی سەوز رۆڵێكی گرنگ دەبینێت بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.
- یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان، بەشێوەیەكی بەرچاو بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەكان بەتایبەت ڤیتامین C.
س/ ماڵپەڕی زانیاری