زاری کرمانجی-دیانا:
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی برایەتی ناحیەی دیانا، بەهۆی گڕگرتنی بوتڵی غاز ئاگر لە ماڵی هاووڵاتییەک کەوتەوە.
ڕائد ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند ” شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی برایەتی ناحیەی دیانا، بەهۆی گڕگرتنی بوتڵی غاز ئاگر لە ماڵی هاووڵاتییەک کەوتەوە، بەڵام جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە”.
گووتیشی: ” دوای ڕووداوەکە تیمێکی ئاگر کوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە” .