مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات لە ئێستادا گرفتە سیاسییەكانی هەناردەكردنی نەوت نەماون و پێدەچێت دوای جەژنی قوربان پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندووە “گرفتە سیاسییەكانی هەناردەی نەوت ئێستا كۆتاییان هاتووە و تەنیا گرفتی تەكنیكی ماوە، پێدەچێت لەم ڕۆژانە كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە بكرێت و دوای ڕۆژانی جەژنی قوربان بە ئومێدی ئەوەین هەناردەی نەوتی كوردستان دەستپێبكاتەوە.”
سەباح سوبحی باس لەوەش دەكات كە یەكێك لە گرفتەكان ئەوەیە كە چۆن بتوانرێت كۆمپانیاكان ڕازی بكرێن بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت دەست پێ بكەنەوە و دەشڵێت “دەبێت حكومەتی عێراق ئەو مەلەفە یەكلابكاتەوە.”