محەممەد مەحموود- سۆران :
لە رێگەی بنکەی پشکنینی خوێن لە بنکەی هاوسەرگیری، پشکنینی خوێن بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە دەچنە ناو ژیانی هاوژینییەوە، وردەکاری ئەنجامەکانی ئەو پشکنینە بۆ هاوسەران روون دەکرێتەوە و ئاخۆ هەڵگری هیچ ڤایرۆسێکی مەترسیدارن، کە ببێتە هۆی هەڵوەشانەوەی هاوسەرگیریان.
وریا حەمەدەمین، راوێژکاری کیمایی و بەرپرسی بنکەی هاوسەرگیری لە سۆران لە کاتی بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی تەندورستی باسی وردەکاری پشکنینی خوێنی هاوسەرانی کردوو گوتی ” لە رێگەی پشکنینی خوێن دەردەکەوێت ئاخۆ ئەو کەسانەی دەچنە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیری هەڵگری چ جۆرە ڤایرۆسێکن و تاچەند ئەو ڤایرۆسە دەبێتە هۆی مەترسی بۆ خستنەوەی منداڵ لە داهاتوودا”.
وریا محەممەدەمین، ئاماژەی بەوەشکرد” هەڵگرانی تالاسیما، رێژەکەشیان دیاری دەکرێت و بۆیان روون دەکەینەوە ئاخۆ هەڵگرانی تالاسیما چ کاریگەریەکی دەبێت لەسەر منداڵەکانیان، جگە لەوەش بەڵێن نامەیەک بەو کەسە پڕدەکرێتەوە کە دەیەوێت منداڵ بخاتەوە، گەر هەڵگری تالاسیما بێت، گەر ئافرەتەکە هەڵگری بێت مەترسی زیاتر بە هۆی دووگیان بوونەوە”.
وەک دکتۆر وریا ئاماژەی بۆکرد” هەڵگرانی HIV ئایدز، ناتوانن هاوسەرگیری ئەنجام بدەن ، لە سنووری ئیدارەی سۆرانیش تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی لەم جۆرە نەبووەو تۆمارنەکراوە.