زاری كرمانجی-خەلیفان
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بە زاری كرمانجی گووت ” كار كردن بەردەوامە لە پڕوژەی چاككردنەوە و قییڕتاوكردنی شوێنە تێكچووەكانی ڕێگای سەرەكی (خەلیفان-سرێشمە-خەلان) لەسنووری قەزای (خەلیفان)”.
ئاماژەی بەوەشدا ” گوژمەی پڕۆژەكە بریتییە لە 163 ملیۆن و700 هەزار دینار، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن تیمەكانمان و لە سەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیمان ئەنجام دەدرێت.