پارێزەری راویژكار: نازم رشید ستوونی
زۆربەمان ئاگادارییەكی تەواومان نیە لە مێژووی گەلەكەمان و نازانین تا ئێستا بە چ شێوەیەك ژیاوە و بۆچی تا ئێستا وەكو گەلێكی بێ دەوڵەت دەژین و نەبوینەتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمان , زۆر لە قوتابیانی زانكۆم بینیوە كە مێژووی گەلی خۆیان و ناوی زۆربەی ئەو سەركردانەی كە خەبات و شۆرشیان كردووە بۆ گەیشتن بە ئامانجی كوردایەتی نازانن، ئێستا زۆربەی خەڵكی ئێمە زانیاری تەواویان لە دەسكەوت و شەڕەكان و فتوحاتەكانی ئیسلامی هەیە بەڵام هیچ لە مێژووی گەلی كورد و ناوی ئەوانەی ماوەیەكی زۆر لە رابردوودا خەباتی نەتەوەییان كردووە و خوێنیان كردوتە قوربانی بۆ گەیشتن بە ئامانجی نەتەوایەتی گەلی كورد نازانن ، ئەمانە هەموو مێژوون .
گەلێك كە مێژووی بەرخودان و خەبات و سەرهەڵدانی گەلەكەی نەزانێت، نەزانێت كێن ئەوانەی خەباتیان كردووە و قوربانیان داوە لە رابردوو و ئێستاش خەبات دەكەن و لە داهاتوش ئامادەن بو خەبات كردن و قوربانیدان بۆ گەیاندنی رێڕەوی خەباتی كوردایەتی بو مەنزلگای خۆی كە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە چۆن بتوانن باسی هەستی نەتەوایەتی و گەیشتن بە ئامانجی نەتەوایەتی بكەن ، ئایا ئێمەی گەلی كورد دەزانین بۆچی پەیمانی سایكس بیكۆ و لۆزان و بە غدا و جەزائیر هەموو پەیمانەكانی تری دژی گەلی كورد بەستراون ؟ وە تا ئێستاش هەوڵ دەدرێت كە پەیمانی تر لە دژمان ئەنجام بدرێت بۆ نەگەیشتن بە ئامانجەكەمان ، ئایا دەزانین بوچی گەلی كورد تا ئیستا نەبویتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی؟
ئێمەی گەلی كورد پێویستە بە مێژووی دێرینی خۆماندا بچینەوە و تێبگەین لە هەموو ئەو هۆكار و بەربەستانەی كە بونەتە رێگر لە گەیشتنمان بە ئامانجە سەرەكییەكان پێداچونەوەی وەردی تیا بكەین بۆ ئەوەی خالە لاوازو و بەهێزەكان دەستنیشان بكەین ، پلانمان هەبیت بۆ داهاتوو .پێداچونەوەی مێژوو زۆر گرنگە نەك ئەوەی لە مێژوودا بژین بەڵكو بۆ ئەوەی ئەمڕۆ دروست بكرێت و بەرنامە وپلانمان هەبێت بۆ داهاتوو . یەكریزی گەل زۆر پێویستە بۆ ریكخستنی ئێستا و دروست كردنی داهاتوو ، ئەو خەباتەی سەرۆك بارزانی لە ڕابردوو و ئیستا دەستی پیكردووە هەمان رێرەوی خەباتی سەركردەكانی رابردووە كە خەباتیان كردووە بۆ دامەزراندنی دەولەتێكی گەورەی كوردی .
تیگەیشتنی سەرۆك بارزانی و ئاگاداربوون و پێداچونەوەی بەرێزیان لە مێژووی كۆنی گەلی كورد ، كارو پلانی بۆ ئێستا و داهاتوو دەزانێت چۆن هەڵسوكەوت لەگەل پێشهاتەكان بكات و دەزانێت چۆن داشی شەترەنج بجوڵێنێت، ئەوەی ئێمەی نیگەران كردووە لێدوان و هەڵسوكەوتی هەندێ لایەنی سیاسیە كە دژی ئەم ئاراستەیە كار دەكەن دەیانەوێت بەربەست دروست بكەن و مێژووی دەیان جارە دوبارە بكەنەوە ، باهەمومان بەبێ جیاوازی بیروبۆچونی سیاسی و ئایینی لەگەڵ گشت پیكهاتە نەتەوەییەكان ئەوانەی لەم وەڵاتەدا دەژین ببینە پەیژەیەك بو سەركەوتنی سەرۆك بارزانی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە گەورەكانی كە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە ، ئەگەر ئەم هەلەش لە دەستمان بچێت و ئەو كەشتیەی كە هەمومان بە بێ چیاوازی بیرو بوچونی سیاسی ئایینی تیا دەژین نقوم بیت ئەوە هەمومان بە بێ جیاوازی تیا دەخنكێین ، جارێكی تر میژووی لە ناوچوونمان و خیانەت كردن بە گەل و وەڵات دوبارە دەبێتەوە ئەگەر دەست لە ناو دەست و هیزە سیاسیەكانمان یەك نەخەین ئەمرۆش و خەونی دەوڵەت بونمان دەبێتە مێژوو وەكو مێژووەكانی تر.


































































