كوردۆ شەمزینی
دیسان لە مانگی حوزەیران زامەكانم بە ئازار دێنەوە برینمان هەر خوێنی لێی چورێت خۆزگە ڕێكەوتی ٥\٦\١٩٨٧ م لە ڕۆژمێری ساڵدا دەسڕییەوە سی و حەوت ساڵە ئازاری ڕوداوی ئەو ڕێكەوتە دەچێژم ٣٧ ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕۆژێكی وەكۆ ئەمڕۆ فرۆكە جەنگییەكانی ڕژێمی بەعسی لە ناوچوو هێرشیان كردە سەر بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان لە سنووری قەزای ئامێدی و دهۆك گۆندی (زێوە) بە چەكی كیمایی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی بۆمب بارانكراو زەرە و زیانی ماددی و گیانی لیكەوتەوە كە بووە هۆی شەهید بوونی هەشت پێشمەرگەی حزبی شیوعی كوردستان و بریندار بوونی سی پێشمەرگەی تریان.
هەروەها بریندار بوونی ٢٠٠ دووسەد پێشمەرگەی لقی ١ پارتی دیموكراتی كوردستان كە بەندەش یەكێك بووم لە بریندارەكان كەوتمە بەر ئەو هێرشە كیمیاییە كە توشی تەنگە نەفەسی و رشانەوە هاتم ئێستاش كاریگەری ئەو چەكە لە سەر جەستەم ماوە پێیەوە دەناڵێنم و ئازار دەكێشم ڕەنگە بەشێك لە خوێنەرانی ئەو بابەتە بپرسن بلێن باشە تۆ بۆ چویتە لقی ١ چیت دەكرد لەوێ ؟ بۆ كەوتییە بەر هێرشی ئەم چەكە ئەم ڕێكەوتە چۆن بوو؟
كۆتایی مانگی ٥ی ١٩٨٦ سەرۆك و پێشمەرگەی كوردستان رێزدار (مەسعود بارزانی) بە هێزێكی دوو سەد پێشمەرگەوە كە پێكهاتبوون لە هێزی فەرماندەی خوالێخۆشبوو عەلی خەلیل مزووری، هێزی فەرماندەی خوالێخۆشبوو (عمر ئاغا دوڵەمەری ) خوالێخۆش بوو (رەشید ئیسومەری نزاری) هێزی خوالێخۆشبوو (خالد حمید بیری دوسكی) وفەرماندە (حەمید حیدر ئەرگۆشی مزۆری) لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە لە گۆندی سلیڤانا و ڕاژان بەرەوە باشوری كوردستان بەرێكەوتن هەردوو براكانی جەنابی سەرۆك بارزانی (نیهاد بارزانی و سیداد بارزانی ) یاوەریان دەكرد بەندەش وەك پاسەوانی تایبەتی هێژا (نیهاد بارزانی ) بووم هەریەك لە هێزەكانی خوالێخۆشبوان ١-عەریف یاسین دوسكی ٢- مستەفا نێروەیی ٣- عەلی تێلی نێروەیی، ئەوانە لە ناوچەی نێروە و رێكان كە بە ناوچەی رزگاركراو ناودەهێنرا هاتنە پێشوازی جەنابیان لە سەر پردی (ڕووباری ڕووكوچك) یەكیان گرتەوە، ئەوانە وەك ڕێنیشاندەر هاتبوون تاكوو سەرۆك و هێزەكەی بگەین بە شوێنی مەبەست لە سنووری لقی ١ دوایی پێنج رۆژ ڕویشتن بە پیادە گەیشتنە ئەو شوێنەی كە بوی دیاری كرابوو كە ناوی گەلی ساركێ بوو لە ناوچەی نێروە.
زانیارییە هەواڵگرییەكان گەیشتبوونە سەرانی رژێمی بەعس كە (مەسعود بارزانی) بە هێزێكی زۆرەوە لە ئێرانەوە هاتووتە ناوچەی ڕزگاركراو لە بادینان ئەم هەواڵە لە رۆژنامە و TVیەكانی ڕۆژانە بڵاویان دەكردەوە كە سەرۆك بارزانی، گەیشتووە سنووری پارێزگای دهۆك ترسێكی زۆری لە ناو جەیش و جاشی دهۆك دروست ببوو، بوویە فڕۆكە جەنگیەكانی رژێم رۆژانە دەهاتن لە ئاسمانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا دەسۆڕانەوە بۆ دۆزینەوەی شوێنی سەرۆك (مسعود بارزانی ) بە بەردەوامی بارەگانی پارتی و هاوپەیمانەكانی بۆمبەباراندەكردن ئەوەبوو لە رێكەوتی ٥\٦\١٩٨٧ لە هێرشێكی درندانەدا لە لایەن رژێمی بەعسەوە بە چەكی كیمیایی بومبارانی گۆندی زێوەیان كرد لە سنووری قەزای ئامێدی كە هەشت پێشمەرگەی حزبی شیوعی كوردستان شەهید بوون و سی پێشمەرگەشیان بریندار بوون نزیكەی دوو سەد پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستانیش كەوتنە بەر ئەو هێرشە درندانەیە و بریندار بوون بەندەش و چوار لە هەڤاڵەكانم كە بریتی بوون لە فەرماندەی خوالێخۆشبوو ( سیسو مشو دری ) و (مامۆستا مەلا فازل یاسین دری) و (مامۆستا مەلا تاهر ڕەشاوەیی) كە لە ژیاندا نەماون و (عبدالجبار یاسین دری) كە ئێستا نەخۆشە لە ووڵاتی توركیا چارەسەر وەردەگرێت لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكدایە، هەڤاڵی پێشمەرگە ( كاوە ڕەشاوەیی ) كە ئەویش بەردەوام نەخۆشە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت كە دانیشتوی شاروچكەی ( دێرەلۆكی ) قەزای ئامێدییە كەوتینە ژێر كاریگەری ئەو چەكە و تام و بوونی ئەم چەكەمان هەڵمژی .

































































