سەرۆكی شارەوانی ڕواندز : شەقامی سەرەكی گەڕەكی گەردە گەرد بۆ بازاڕ و شەقامی گەڕەكی گۆڵان كۆنكرێت دەكرێن
مەهدی محەممەد – ڕواندز :
پرۆژەكانی بە كۆنكرێت كردنی (ستامپ كۆنكرێت) و دروستكردنی جۆگەی كراوە و كردنەوەی چەند شەقامێكی نوێی و قیرتاوكردن و كۆنكرێت كردنی چەند شەقامێكی لاوەكی لە سەنتەری قەزای ڕواندز بەردەوامیان هەیە و سەرۆكی شارەوانی ڕواندز یش دەڵێ بهشێك له پرۆژهكان تهواوكراون.
چیای محەممەد سەرۆكی شارەوانی ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “قیرتاوكردن و كۆنكرێت كردنی چەند شەقامێكی لاوەكی لە سەنتەری قەزای ڕواندز بەردەوامیان هەیە و لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ كۆنكرێت كردنی بەشێك لە شەقامی گەڕەكی گەردە گەرد بۆ بازاڕ كە نزیكەی 1500 م دەبێت، هەروەها شەقامی گەڕەكی گوڵان كە زیاتر لە 1000 م درێژی و بە پانی 5 بۆ 6 م دەكرێت،”
سەرۆكی شارەوانی ڕواندز دەشڵێت “لە بەشێكی زۆری گەڕەكانی ڕواندز كاركردن لە پرۆژەكان هەنگاوی باشیان بڕیوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا تەواوی پرۆژەكان تەواو دەكرێن.”
پرۆژەكانی قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێكی لاوەكی و كردنەوەی چەند شەقامێكی نوێی لە گەڕەكەكانی نەورۆز و ڕاپەڕین و ناوڕەزان و دروستكردنی جۆگەی كراوە لە گەڕەكی ئازادی، لە سەنتەری قەزای ڕواندز، بە گوژمەی 477 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆرانە.
